چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر دەزگای هەواڵگری دەکات
ویستگەنیوز-
چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی
هێرشەکەی سەر دەزگای هەواڵگری دەکات و بە کارێکی تیرۆریستی ناولیدەبات.
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی
ئاداری 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێکدا بە توندی هێرشکردنە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی
عێراقی لە بەغدا کرد و رایگەیاند، ئەمە "کارێکی تیرۆریستییە" و ئامانج لێی
لێدانە لە شکۆی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەکانە.
لە راگەیەنراوەکە دا
هاتووە، ئەو هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی کارمەندێکی دەزگای هەواڵگری، ئەمەش تاوانێکە
کە مەترسیی هێرشکردنە سەر ئەو دەزگا ئەمنییانە دەردەخات کە بەرپرسن لە پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
چوارچێوەی هەماهەنگی
هاوسۆزی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و خێزانی کوژراوەکە دەربڕی
و جەختی کردەوە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێک بدرێت یاری بە ئاسایشی وڵات بکات یان
دامەزراوەکانی دەوڵەت بکاتە ئامانج، بەتایبەتی لەم بارودۆخە سەختەی کە ناوچەکە پێیدا
تێدەپەڕێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا،
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنییەکان کرد و رایگەیاند
"پێداگری دەکەینەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان لە ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی
دەکرێنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، کە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی
زۆر لە کارمەندانیان."
سهرۆكی شانهی راگەیەندنی
ئەمنی ئەمرۆ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، كاتژمێر 10:15 خولهكی بهیانی ئەمڕۆ شەممە،
21ـی ئاداری، بارهگای ههواڵگری نیشتیمانی عێراق له رێگهی درۆنیكهوه كراوهته
ئامانج كه دهكهوێته ناوچهی مهنسوڕ له بهغدای پایتهختدا.
PM:09:44:21/03/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت