وەزارەتی بەرگریی عێراق: بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و ئاگر لە بنکەکە کەوتەوە.
ئەمشەو چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، "بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاگر لەناو بنکەکە کەوتەوە، کارمەندانی تەکنیکی بە خێرایی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئەمەش رێگری لە زیانی زیاتر و هەر زیانێکی گیانی کرد".
وەزارەتی بەرگری دووپاتی دەکاتەوە، کە بنکەی ئاسمانی کەرکوک بنکەیەکی تەواو عێراقییە و کارمەندەکانی هەمووی عێراقین و کارمەندی بیانی تێدا نییە.
وەزارەتەکە دەڵێت، "بە ئامانجکردنی ئەم بنکەیە هێرشێکی راستەوخۆیە بۆسەر تواناکانی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق و هەڕەشەی زیانگەیاندنە بە سیستمی ئاسمانی وڵاتەکەمان".
دەشڵێت، "ئەم جۆرە کردەوە دوژمنکارانەیە نەک هەر دامەزراوە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج، بەڵکو هەوڵی تێکدانی دەستکەوتەکانی بەدەست هێنراو و لاوازکردنی توانای بەرگری عێراقیش دەدەن، ئەمەش جێگای قبووڵ نییە و پێویستی بە هەڵوێست هەیە بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەروەری وڵات بدات".
PM:10:05:18/03/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت