گرووپی ئەولیای دەم: 110 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە


وێستگەنیوز-

گرووپی ئەولیای دەم دەڵێت، "لە ماوەی 15 ڕۆژدا 110 ئۆپەراسیۆنمان دژ بە بنەکەکانی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئەنجامداوە".


گرووپی چەکداریی ئەولیای دەم کە بەشێکە لە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا 110 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق بە تایبەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەکانیش دەکات. 

گرووپە چەکدارییەکە دەڵێت، "ئەم هێرشانە وەک تۆڵەی خوێنی عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی باڵای ئێران و ئەو ئەندامانەی گرووپەکە کە لە بۆردوومانەکانی ئەمریکا لە عێراق کوژراون".

 گرووپی ئەولیای دەم جەخت لەوە دەکاتەوە قۆناغی دووەمی هێرشەکان بەردەوام دەبن لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ 4" کە ئێران دژی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەنجامی دەدات.


PM:05:29:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو