سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق زۆر گرنگه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای له هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان كرد هاوكاربن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو، ده‌شڵێت: "دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق زۆر گرنگه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستای به‌رده‌م وڵاتی خۆشه‌ویستمان، پابه‌ندبوونی خۆمان به‌یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌نێوان هه‌موو ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ پێویستی دووركه‌وتنه‌وه له‌ناكۆكیه لاوه‌كییه‌كان كه‌خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكه‌ن، ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌هاوده‌نگی و یه‌كڕیزی زیاتره، نه‌ك دابه‌شبوون و ناته‌بایی.
*دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق زۆر گرنگه و خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات ده‌كات.
*له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داوا له حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌هاوكاربن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
*پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و یاسا، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات به‌دیده‌هێنێت و خزمه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌كات.
*ئێمه چاودێری هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه له‌م ڕووه‌وه، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه به‌هێزتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه گرنگه، كه ده‌بێته هۆكاری په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری ئابووری و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
*داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتیمانیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات بۆ سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمایی و كاركردن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌ناكۆكییه‌كان، چونكه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بخرێته سه‌رووی هه‌موو بابه‌تێكه‌وه .
*سیستمی فیدرالی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و هاوكاری نێوان هه‌موو ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌كان دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هه‌مووان گیانی به‌رپرسیارێتی نیشان بده‌ن و كاربكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزی نیشتمانی، و دووركه‌وتنه‌وه له ناكۆكی.
*له خودای مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه كه گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو زیانێك بپارێزێت، و یارمه‌تی هه‌مووان بدات بۆ ژیانێكی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و یه‌كێتی نیشتمانی تۆكمه.
PM:09:05:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت