حکومەتی عێراق پشووی رۆژانی جه‌ژنی راگەیاند
وێستگەنیوز-
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شه‌ش رۆژ بكرێته پشووی فه‌رمی و رۆژی سێشه‌ممه 24ی ئادار ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لە ڕۆژی چوارشەممەوە 18ی ئاداری 2026، پشووی فەرمی دەستپێبکات تا رۆژی دوشەممە 23ی ئاداری 2026، ڕۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیارینه‌كردووه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ینێ به فه‌رمی رۆژانی پشوو رابگه‌یه‌نێت.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری گه‌ردوونناسی و فه‌له‌كناسی، رۆژی هه‌ینی 20ی ئاداری 2026، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش له‌ناوچه جیاجیاكان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت.
PM:03:25:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت