باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی: عێراق جێبهێڵن


وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق و داوایان لێدەکات جێبهێڵن، دەڵێت، "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، رفاندن، هێرشی چه‌كداری هه‌یه‌ و سه‌ردانی عێراق مه‌كه‌ن".


لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگەیاند، "گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌".

ئاماژە بەوەشدەکات، "گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران چه‌ندین جار هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئاسمانی عێراق به‌هۆی مووشه‌ك و درۆنه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر مه‌كه‌ن".

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لە بەغدا دەڵێت، "تاوه‌كو زووه‌ عێراق جێبهڵن و تواناكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ پێشكه‌شكردنی فریاگوزاریدا سنوورداره‌".


PM:09:15:14/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو