حه‌شدی شه‌عبی ئاماری چه‌كداره كوژراو و برینداره‌كانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر باره‌گاكانیان و به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا (27) چه‌كداریان كوژراوه و (50)ی تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئاداری 2026 ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر باره‌گا فه‌رمییه‌كانمان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ده‌كه‌ین.
*ئه‌م هێرشانه له‌لایه‌ن فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و پێشێلكارییه‌كی ئاشكرا و مه‌ترسیداری سه‌روه‌ری عێراقن.
*له‌م هێرشانه‌دا باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، واست و بابل كراونه‌ته ئامانج.
*ئه‌م باره‌گایانه فه‌رمیین و له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كارده‌كه‌ن.
*تا ئێستا كۆی گشتی هێرشه ئاسمانییه‌كان (32) هێرش بووه.
*به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه (27) موجاهیدمان شه‌هیدبوون و (50)ی تر برینداربوون.
*ته‌نها له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مڕۆدا (9) شه‌هید و (10) بریندارمان هه‌بووه.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و باره‌گایانه هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بووه له به‌ئامانجگرتنی بنكه ئه‌مریكییه‌كان له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
*ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون موجاهیدی بێ‌تاوان بوون و ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگیر بوون بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق.
*ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ده‌وڵه‌تی عێراق، پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی به ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.
*ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌ركه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی.
*داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێكی نیشتمانیی توند و رێوشوێنی ڕوون بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هێرشانه كه هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ ناچێت و ئه‌م هێرشانه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له درێژه‌دان به ئه‌ركی نیشتمانی و ده‌ستووری خۆیان بۆ پاراستنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ڕابگرن.
PM:04:05:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت