له ئه‌نجامی بۆردومانی پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار زیاد له 30 چه‌كدار كوژران و برینداربوون
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی ئازاری 2026، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد ژماره‌ی كوژراوانی هێرشێك كه سێ پێگه‌ی سه‌ر به فه‌وجی 2ی لیوای 19ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردبووه ئامانج، له ناوچه‌ی عوكاشات له ڕۆژئاوای ئه‌نبار، زیاد له 30 چه‌كدار كوژراو و برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیوم"ی ڕاگه‌یاندووه، "سێ پێگه‌ی پێشكه‌وتووی فه‌وجه‌كه‌ی 2ی لیوای 19ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌كه‌ونه كه‌رتی باكووری ناوچه‌ی عوكاشات، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه، هێرشی ئاسمانی تووندیان كراوه‌ته‌سه‌ر و گومان ده‌كرێت هێرشه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ژماره سه‌ره‌تاییه‌كان بریتییه له كوژرانی 13 چه‌كدار و برینداربوونی زیاد له 20 چه‌كداری دیكه".
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات: " توندی بۆردومانه‌كه، ئاسته‌نگی بۆ گه‌یشتنی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بۆ شوێنی رووداوه‌كه دروست كردووه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له باره‌گاكان، به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو رووخاون و پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ته‌رمی كوژراوه‌كان، هێشتا به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " پێده‌چێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا،هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و ڕزگاركردن، ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "له حاڵه‌تی ته‌وابوون له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و روونبوونه‌وه‌ی زیاتری دیمه‌نه‌كه و ده‌ستكه‌وتنی ورده‌كاری زۆرتر، به ته‌واوی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م بۆردومانه راده‌گه‌یه‌نرێت".
AM:09:47:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت