حكومه‌تی عێراق 16ی 3ی كرده پشوو
وێستگه‌نیوز –
حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا رۆژی 16ی ئادار بكرێته پشوو له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كان نین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئاداری 2026 ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیار دراوه رۆژی دووشه‌ممه 16ی ئاداری 2026 ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كان و پارێزگاكان رابگیرێت به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عسی سه‌دام حسێن دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجامی داوه، له‌وانه كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵ، راپه‌ڕینی شه‌عبان،... تیرۆركردنی زانایان، و به‌ئامانجكردنی پارته سیاسییه‌كان".
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌كانی ماده‌ی (1/یه‌كه‌م/ل) له یاسای پشووی فه‌رمی ژماره (12ی ساڵی 2024) دراوه.
PM:10:44:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت