سودانی و مالیكی پیرۆزبایی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
محه‌مه‌د شیاع سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێستای عێراق و نوری مالیكی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی دیاریكردنی وه‌ك رێبه‌ری نوێی ئێران و رایانگه‌یاندووه كه به‌توانایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له دڵه‌وه پیرۆزبایی له ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با عه‌لی خامنه‌یی ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران".
سودانی ده‌ڵێت: "سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵای مه‌زن سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌لی ئێران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و متمانه‌ی خۆمان به توانای رێبه‌رایه‌تی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه پڕ مه‌ترسییه و زیاتر پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی گه‌لی ئێران له به‌رامبه‌ر ئاڵنگارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌رده‌بڕین".
هاوكات هاوسۆزی و پشتیوانیی عێراقی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپات كرده و رایگه‌یاند كه "پشتیوانیی عێراق بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ئێران ده‌رده‌بڕین به ئامانجی كۆتاییهێنان به ململانێكان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به سه‌روه‌ری وڵاته‌كه، له پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه".
لای خۆیه‌وه نوری مالیکی رایگەیاند كه "پیرۆزبایی لە گەلی موسڵمانی ئێران و جەنابی ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی دەکەم بۆ بەدەستهێنانی متمانەی گەل لە رێگەی ئەنجومەنی شارەزایانەوە، کە وەک رێبەر و جێگرەوەی شەهیدی گەورە عەلی خامنەیی هەڵبژێردرا."
مالیکی لە پەیامەکەیدا ده‌ڵێت: "هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی بەڵگەیە لەسەر متمانەی بەرز بە زانست، لێهاتوویی و رۆڵی ئەو لە سەرکردایەتیکردنی ئومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا."
ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە ستایشی "ئیرادەی گەلی ئێران"ی کردووە، دەشڵێت: "گەلی ئێران جارێکی دیکە ئازایەتی و توانای خۆی بۆ تێپەڕاندنی سەختی و نەهامەتییەکان سەلماندەوە، بەوەی توانییان بە خێرایی ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە کە بەهۆی کۆچی دوایی رێبەر و سەرکردەکانی دیکەوە دروستبوو."
راشیگه‌یاندووه كه "بارودۆخی جەنگی سەخت و ئازارەکان نەیانتوانیوە گەلی ئێران لە بەردەوامبوونی کاروانی کۆماری ئیسلامی پەکبخەن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ـی ئاداری 2026، ئه‌نجوومه‌نی كاتی شاره‌زایان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 108ی ده‌ستوور، ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حوسێنی خامنه‌یی به سێیه‌م رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرا و داواشی له ته‌واوی گه‌لی ئێران كرد به‌یعه‌ت به رێبه‌ری نوێ بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی 28ی شوباتی رابردوو له یه‌كه‌مین زنجیره هێرشی هاوبه‌شی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران كوژرا.
PM:10:27:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت