مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: لە 24 کاتژمێردا 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان لە ناوخۆی عێراق ئەنجامداوە


وێستگەنیوز-

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا، 24 هێرشی جۆراوجۆریان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی دوژمن لە ناوخۆی عێراق و ناوچەکەدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی چالاکییەکاندا، لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەکارهێنانی دەیان درۆن و مووشەکی جۆراوجۆر ئەنجامداوە".

ئەم هێرشانەی مقاوەمەی ئیسلامی لە کاتێکدایە جەنگی راستەوخۆی نێوان (ئەمریکا و ئیسرائیل) لە دژی ئێران پێ دەنێتە نۆیەمین رۆژی خۆیەوە، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتیی لە لێواری پەرەسەندنێکی مەترسیداردایە، بەتایبەت کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران، هەروەها ئێرانیش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.


PM:12:15:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت