"ئه‌عره‌جی و عه‌راقچی جه‌خت له پاراستنی سنووره‌كان ده‌كه‌نه‌وه"
وێستگه‌نیوز -
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له به‌هێزكردنی هاوئاهه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئازاری 2026 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند كه:
* قاسم ئه‌عره‌جی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌باس عه‌راقچییه‌وه پێگه‌یشت و تێیدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێشهاته خێراكانی ناوچه‌كه كرد.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له گرنگیی به‌هێزكردنی هاوئاهه‌نگی و هاوكاری بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره هاوبه‌شه‌كان و رێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردن.
*قاسم ئه‌عره‌جی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و رێكاره دیپلۆماسییه‌كانه‌وه دووپات كرده‌وه.
*راشیگه‌یاند كه به‌غدا دژی هه‌ر جۆره په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی یان فراوانبوونی بازنه‌ی ململانێكانه له ناوچه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی گشتی و دوورخستنه‌وه‌ی وڵاتان له وێرانكارییه‌كانی جه‌نگ.
PM:12:59:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت