سعودیە ڤیزای ترانزێت دەداتە ئەو عێراقییانەی لە رێگەی عەرعەرەوە دەگەڕێنەوە


وێستگەنیوز_

سعودیە ڤیزای ترانزێت بە هاووڵاتیانی عێراقی دەدات بۆ گەڕانەوە و وەزارەتی دەرەوەش عێراقیش سوپاسی ریاز دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سعودیە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێدانی ڤیزای ترانزێت بەو هاووڵاتییە عێراقییانەی دەیانەوێت لە رێگەی مەرزی عەرعەرەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوخۆی وڵات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە بەپێی هەماهەنگییەکی رەسمی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ریاز ئەنجامدراوە و پێویستە گەشتیاران پێشوەختە پەیوەندی بە ژووری هەماهەنگی باڵیۆزخانەکەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختدەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ رەوشی عێراقییەکانی دەرەوە و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی وەزارەت لە بەغداد.

بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن:

ژمارەی مۆبایلی لە باڵیۆزخانەی ریاز:00966545647382

ئیمەیڵ:[email protected]


PM:12:41:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت