یه‌نار محه‌مه‌د سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادی ژنان له عێراق كوژرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئازاری 2026، دوو چه‌كداری نه‌ناسراو یه‌نار محه‌مه‌د سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادیی ژنان له عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و رێكخراوه‌یان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا، تیرۆر كرد.
رێكخراوی ئازادیی ژنان له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت كه "كاتژمێر 9:00ی به‌یانی به‌كاتی به‌غدا دوو چه‌كدار كه ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه ته‌قه‌یان له یه‌نار محه‌مه‌د كردووه، به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربووه".
ده‌شڵێت: "ده‌ستبه‌جێ یه‌نار گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
رێكخراوه‌كه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد كه به "تاوانێكی تیرۆریستی" وه‌سفی كرد، داواشی كرد حكومه‌تی عێراق ناسنامه‌ی تاوانباران ئاشكرا بكات و رووبه‌ڕووی یاسایان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی به‌رپرسیار كرد له به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه یه‌نار محه‌مه‌د داكۆكیكارێكی دیار بووه له ماف و یه‌كسانی ژنان، هه‌روه‌ها چالاكوانێكی سیاسییه و به هه‌ڵوێسته‌كانی ناسراوه كه داوای كۆتاییهێنان به هه‌موو جۆره جیاكاری و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی كردووه.
یه‌نار محه‌مه‌د چالاكوانێكی دیاری مافه‌كانی ژنان و ئازادی راده‌ربڕین بوو، له كانوونی دووه‌می رابردوودا خه‌ڵاتی فه‌ره‌نسی-ئه‌ڵمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا” وه‌رگرتبوو.
PM:05:35:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت