گرژی و ئاڵۆزی لەبەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا دروست بوو
وێستگەنیوز_
بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-3-2026 گرژی و
ئاڵۆزییەکی زۆر لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا دروستبوو تێدا، ژمارەیەکی زۆر لە
لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان لە نزیک دەروازەکانی ناوچەکە کۆبوونەتەوە و هەوڵی هێرشکردنە
سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا درا.
هەروەها،
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز رێوشوێنی تووندیان گرتووەتەبەر و
بۆ دوورخستنەوەی خۆپێشاندەران لە دەروازە سەرەکییەکان، گازی فرمێسکڕێژ و ئامێری
ئاوڕشێنیان بەکارهێناوە، لە بەرامبەریشدا خۆپێشاندەران بە بەرد هێرش دەکەنە سەر
هێزە ئەمنییەکان و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستەکان دەدەن.
ئەم
ئاڵۆزییانەی بەغدا دوای ئەوە دێت، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسدارانی
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی
پشتڕاستکردەوە و هەڕەشەی "تۆڵەیەکی سەخت"ی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد.
AM:08:09:01/03/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت