سودانی و شەرع داوا لە وڵاتە زلهێزەکان دەکەن بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن
وێستگەنیوز-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریاوە پێ گەیشت.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە میانەی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ناوچەکە کراوە، هەردوولا جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی هێزی سەربازی و گۆڕینی ئاراستەکان بەرەو گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، ئەوەش بە ئامانجی چارەکردنی قەیرانەکە و پاراستنی ئاشتیی ناوچەکە و سەلامەتیی گەلان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە وڵاتە زلهێزەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستوەردان بکەن و بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لەپێناو سەروەرکردنی یاسا و چەسپاندنی سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
PM:11:49:28/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت