وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ فوئاد حسێن: هه‌موو بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه ئامانج
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریكردن له خود، هه‌موو بنكه‌كانی ئەمریکا له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێگه‌یشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی سه‌ربازی ئێرانیان دوای هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ تاووتوێ كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه وه‌زیری ئێران جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له خۆی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ته‌نیا له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا سنووردار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریكردن له خۆی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هێرشانه ته‌نیا شوێنه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شدارن.
لای خۆیه‌وه فوئاد حسێن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نییه، هه‌روه‌ك دیالۆگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان باشترین رێگایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزێت.
PM:01:43:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت