دۆناڵد ترەمپ: پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق هەیە


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەڕێکەوتنی بەرەو تەکساس لەبەردەم کۆشکی سپی دا، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کردو لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە رایگەیاند، "پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ سەرکردنەکانی عێراقدا هەیە."

ئەمڕۆ هەینی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق و چوونی تۆم باراک بۆ عێراق رایگەیاند، "من خەڵکی عێراقم خۆشدەوێت و زۆر باش لەگەڵ سەرکردنەکانی عێراق هەڵدەکەم، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیاندا هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، لە بەغدا لەگەڵ هەر یەک لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.

هاوکات، ناوەڕۆکی زنجیرە کۆبوونەوەکانی نێردە تایبەتەکەی ئەمریکا لە بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا تایبەت بووە بە چارەسەرکردنی کێشە چەقبەستووە سیاسییەکانی عێراق و پێكهێنانی حکومەتی نوێ.


PM:09:59:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت