نوسینگەی سودانی: تۆم باراک دیدگای ترەمپی گەیاندە عێراق


وێستگەنیوز_

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەتەوە و نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەڵێت: دیدگای سەرۆکی ئەمریکا گەیەنرایە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەوە دووەمین کۆبوونەوەی نێوان سودانی و تۆم باراکە لەم هەفتەیەدا، نوسینگەی سودانی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان دەڵێت "دۆخی گشتی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، بەتایبەتی گرنگیی پاراستن و دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەی قەیرانەکان".

ئاماژە بەوەشدراوە، نێردەی ئەمریکا دیدگا و بۆچوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە گەیاندە سودانی، کە تێیدا جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەنتەریی عێراق کراوەتەوە لە بنیاتنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمایەتیدا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەچارەی کێشەکانی ناوچەکە کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەنابردن بۆ گفتوگۆ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان و دوورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزی کردەوە، هەروەها گەشەپێدانی ئابوورییان بە ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی سەقامگیریی بەردەوام وەسف کرد.


PM:08:13:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت