پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەکە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تێدا نییە
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت، بەڵام دووبارە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە کارنامەکەدا نییە.
فه‌رمانگه‌ی میدیایی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی ئاداری 2026ی بڵاوکردەوە، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه کۆبوونەوەکە کاتژمێر 9:00ی شەو دەبێت، هەروەها بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و بڕگه‌ی دووه‌میش بریتیە له گفتوگۆی گشتیی.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دواکەوتووە بەهۆی رێککنەکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە و تائێستاش دیارنییە کەی رێکدەکەون، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆمار فوئاد حسێن-ە و نزار ئامێدیش کاندیدی یەکێتییە.
AM:09:30:27/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت