کوڕەکەی مەشعان جبووری لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوڕەکەی مەشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزێکی ئەمنی تایبەتەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، مەشعان جبووری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، هێزێکی ئەمنیی تایبەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یەزن مەشعان جبووری کوڕی و بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکە پێیان راگەیاندوون فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخەوە دەرچووە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخ (دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی)، فەرمانی گرتن و پشکنین بۆ (یەزن مەشعان رەکاز زامن جبووری) دەرچووە.
لە بەڵگەنامە دادوەرییەکەدا هاتووە، "ئەو تۆمەتەی ئاراستەی یەزن مەشعان جبووری کراوە بریتییە لە وەرگرتنی سیفەت و پلەی وەزیفیی مەدەنی بەبێ مۆڵەتی فەرمی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەستکەوتی مادی".
هەر بەپێی بەڵگەنامەکە، تۆمەتبار بڕی 41 ملیار دیناری بە نایاسایی وەرگرتووە.
AM:09:56:26/02/2026
ئهم بابهته 2276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت