كوه‌یت داوا له عێراق ده‌كات به‌جدی مامه‌ڵه بكات به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت داوای له عێراق كرد به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به جددی مامه‌ڵه بكات و په‌یوه‌ندی مێژووییان له‌به‌رچاو بگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یتدا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وه‌زیره‌كان له رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی یاداشتێكی ناڕه‌زایی فه‌رمی به هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له كوه‌یت ئاگاداركرانه‌وه. له یاداشته‌كه‌دا باس له‌و بانگه‌شانه‌ی عێراق كراوه كه له یاداشتی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كراوه سه‌باره‌ت به ناوچه ده‌ریاییه‌كان و ناوچه ئاوییه‌كانی".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوێی له روونكردنه‌وه‌یه‌كی شێخ جه‌راح جابر ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ده‌ره‌وه گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عێراق لیستێك و چه‌ندین نه‌خشه‌ی سنووری ئاوی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌سه‌ر ناوچه ده‌ریاییه‌كان و ئاوییه‌كانی پێشێل ده‌كات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، "بڕیاردراوه سه‌باره‌ت به‌م بانگه‌شه بێ به‌ڵگانه، قسه له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق بكرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له كۆماری عێراق كراوه "په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا له‌به‌رچاو بگرێت و پته‌ویان بكات، هه‌روه‌ها پابه‌ندی جددی و به‌رپرسیارانه بێت به په‌یڕه‌و و بڕگه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1982 سه‌باره‌ت به یاسای ده‌ریایی، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه دووقۆڵی و یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدراون".
شه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یاسای ده‌ریایی ساڵی 1982، نەخشەی سنووری ئاوی عێراق و ناوچه ده‌ریاییه‌كانی عێراقی راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
PM:09:31:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت