ئاراس حەبیب: تێڕوانینی تۆم باراك ئەوەیە عێراق ببێتە وڵاتێكی شانیشنی وەك سعودیا
وێستگهنیوز –
سکرتێری گشتی کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق ئاشكرای كردووە، تۆم باراك نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا پێی راگەیاندون تێڕوانینی ئەو ئەوەیە عێراق ببێتە وڵاتێكی شانیشن هاوشێوەی سعودیا.
ئاراس حەبیب، سکرتێری گشتی کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "تۆم باراك پێی راگەیاندوین دەبێت عێراق سیستمی شانشینی پەیڕەو بكات، چونكە ئێوە گەلێكن شایستەی دیموكراسی نین و لەسەری رانەهاتوون و كاتێكی زۆرتان دەوێت".
وتيشى، "بەقسەی تۆم باراك فیدڕاڵی لە عێراق نامێنێت و دەبێت ئێمە سیستمێكی شانیشنیمان هەبێت هاوشێوەی شانشینی سعودیا و ئەمە تێڕوانینی ئەوە بۆ داهاتووی عێراق.
AM:10:27:24/02/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت