چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی مالیكی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه له ماڵی هومام حه‌مودی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ تاوتوێكردنی به‌رده‌وامیی كاندیدكردنی مالیكی و كاریگه‌رییه‌كانی، یان كشانه‌وه‌ی كاندیدكردنه‌كه و هه‌نگاونان بۆ ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك و په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ مالیكی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه "له‌پێناو رێزگرتن له وڵاته‌كه‌م، سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و ئیراده‌كه‌ی، به هیچ شێوه‌یه‌ك نییه‌تی كشانه‌وه‌م نییه. هیچ كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی نییه پێمان بڵێت ده‌نگ به كێ بده‌ین یان ده‌نگ به كێ نه‌ده‌ین".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتیشیكرده‌وه كه "تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بم و پاشه‌كشه ناكه‌م".
له 27ی كانوونی دووه‌می 2026دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكی توونددا هۆشداریی دا كه ئه‌گه‌ر نوری مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، واشنتۆن به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌چێته‌وه.
تره‌مپ نووسیبوی، "دواجار كه مالیكی له ده‌سه‌ڵات بوو، وڵات به‌ره‌و هه‌ژاری و پشێوییه‌كی گه‌وره رۆیشت، نابێت رێگه بدرێت جارێكی دیكه ئه‌وه رووبداته‌وه".
PM:04:39:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت