نوری مالیکی: تا کۆتایی بەردەوام دەبم و ناکشێمەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "تا کۆتایی بەردەوام دەبم و لە کاندید بوونم ناکشێمەوە".
باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا، "پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بۆ بوژانەوەی عێراق پێویستە و دڵنیایی بە ئەمریكییەكان دەدەم بەوەی چەك بەتەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت.
جەختی لەوەشکردەوە، "رێگە بە هیچ جۆرە دەستدرێژی و پێشێلکارییەک بۆ سەر باڵیۆزخانەکان لە عێراق نادەین".
لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران نوری مالیکی وتی، "پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بونیاد دەنرێت، نەک شتی دیکە".
PM:03:56:23/02/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت