نوری مالیکی: باوەڕمان بە عێراقێکی دیموکراتی هەیە کە لە هاوبەشیکردنی ئەمریکادا کراوەبێت


وێستگەنیوز- 

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، نوری مالیکی، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بەرپرسیارێتی نیشتمانی ناچارمان دەكات شارەزای خۆمان بۆ راستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی تەرخان بکەین".

نوری مالیکی جەختی لەوە کردەوە، "دەمانەوێت هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا بكەین بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری".

باسی لەوەشکرد، "ناسنامەی ئێمە عێراقی پوختەیە و دەستمان درێژكردووە بۆ هاوکاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی". 

نوری مالیکی وتی، "باوەڕمان بە عێراقێکی دیموکراسی و مەدەنی  کراوە هەیە بەڕووی هاوبەشی نێودەوڵەتیی دروست لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، کە پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵیاندا شۆڕشێک دەبێت لە فراوانکردن و قوڵکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و پەروەردە و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و وزەدا دەهێنێتە ئاراوە".


PM:08:36:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو