نه‌بیل مه‌رسومی: ئێران گه‌رووی هورمز دابخات، عێراق چی به‌سه‌ر دێت؟
وێستگه‌نیوز –
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراقی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووی هورمز دابخات، عێراق ناتوانێت له‌ڕێی باشووره‌وه نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات و توانای هه‌نارده‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه و ده‌ره‌نجام توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی نامێنێت.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراقی له فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی:
* ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووی هورمز دابخات، رێگری له عێراق ده‌كات نه‌وته‌كه‌ی له رێگه‌ی ده‌ریاوه به‌ره‌و باشوور هه‌نارده بكات.
*هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له 3 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ 210 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا داده‌به‌زێت.
*له‌و ژماره‌یه‌ش 200 هه‌زار به‌رمیل له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت و 10 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه بۆ ئوردون هه‌نارده ده‌كرێت.
*ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داخستنی گهرووهكهش ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 150 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، داهاتی نه‌وتی عێراق له نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلاره‌وه بۆ كه‌متر له یه‌ك ملیار دۆلار داده‌به‌زێت.
*ئه‌مه‌ش به‌زه‌حمه‌ت به‌شی 14%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
*هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه رووده‌ده‌ن كه به پێچه‌وانه‌ی سعودیه و ئیمارات و ئێران، عێراق له ئێستادا رێگای جێگره‌وه‌ی نییه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی.
*ته‌نیا چاره‌یه‌كی ئیلاهیمان بۆ ده‌مێنێته‌وه، كه ره‌نگه رێگری له شه‌ڕ یان داخستنی گه‌رووی هورمز بكات.
PM:03:06:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت