نووسینگه‌ی سیستانی: سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه
وێستگه‌نیوز -
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا وتی: "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 19ی شوباتی 2026، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ دیوانی وه‌قفی سونه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كردبوو.
ساڵانه له به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ك هه‌میشه سووننه مه‌زهه‌ب و شیعه مه‌زهه‌به‌كان، له یه‌ك رۆژدا هاتنی ره‌مه‌زان راناگه‌یه‌نن، به‌ڵكوو به جیا رۆژێك دیاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكی مانگه پیرۆزه‌كه.
PM:06:54:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت