پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق رووبەڕووی بێ ئاوی بوونەتەوە و داوای راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی دەكرێت
وێستگهنیوز –
پەرلەمانتارێكی عێراقی رایدەگەیەنێت خەڵكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن و دەبێت حكومەتی عێراق حاڵەتی نائاسایی لەو پارێزگایانە رابگەیەنێت.
حوسێن موئنیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، "ئێمە جارێ لەسەرەتای وەرزی هاوینین و وشكەساڵی رووی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق كردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت خەڵك لەبەر بێ ئاوی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن".
وتیشی، "ئێمە چاوەڕوانی پلانی تۆكمە لە وەزارەتی ئاو و حكومەت دەكەین و دابەشكردنی دادپەروەرانەی ئاو نییە و داوا لە سەرۆك وەزیران دەكەین حاڵەتی نائاسایی رابگەیەنێت و پلانی بەپەلە بۆ ئەو قەیرانه دابنرێت".
AM:08:53:16/02/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت