وەزیری دەرەوە: هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نییە
وێستگهنیوز –
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتیکردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نییە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2026 نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی سێ هەزار ئەندامی داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و تا ئێستاش پڕۆسەكە بەردەوامە".
باسی لەوەشكرد "وڵاتانی ئەوروپی بەراورد بە وڵاتانی دیكە زۆر دوودڵن لە وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەكانیان كە پەیوەندیان بەداعشەوە كردووە و عێراق گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەكانیان".
فوئاد حوسێن جەختیشی کردەوە کە "عێراق پێویستی بە پاڵپشتی دارایی زیاترە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ لێشاوی تیرۆریستان لە سووریاوە بۆ عێراق".
PM:01:50:13/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت