وەزارەتی دادی عێراق زانیاری نوێ‌ لەسەر ئەو داعشانە ئاشكرا دەكات كە لە سوریاوە گواستراونەتەوە


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی دادی ژمارەی ئەو داعشانەی ئاشکرا کرد کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق، دەشڵێت: پرۆسەی خواردنیان لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.


ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی تا ئێستا لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 64 کەس کە زیاتر لە 270 کەسیان عێراقی و زیاتر لە 3 هەزار کەسیان سورین و ژمارەی دیکەشیان لە نەتەوەکانی دیکەن".

وتيشى، "سەرجەم ئەو تیرۆریستانە لە یەک زیندان دانراون و بە پێی یاسای عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن".

باسی لەوەشكرد، "خالد شوانی وەزیری داد دووپاتی كردووەتەوە کە ئەو رێوشوێنانەی سەبارەت بەم تیرۆریستانە گیراونەتەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراون".

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، "پرۆسەی خۆراك پێدان بەو تیرۆریستانەی داعش لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە نەک عێراق".


PM:12:07:13/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو