مالیكی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی به یاسا دامه‌رزاوه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، ده‌شڵێت: "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها قسه‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نوری مالیكی له لێدوانێكدا وتی: "ئه‌مڕۆ كاری له‌پێشینه‌ی ده‌وڵه‌ت یه‌كخستنی بڕیاری ئه‌منییه، ئه‌مه‌ش به‌مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته".
وتیشی: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكن له سیسته‌می ئه‌منی عێراق، به یاسا دامه‌زراون و رۆڵیان یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "هه‌ر رێكخستنێك یان په‌ره‌پێدانێك بۆ كاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی دیدگای ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجامده‌درێت و به شێوه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری بپارێزێت، دور له بانگه‌شه‌ی میدیایی".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمین كه به یاسا دامه‌زراون و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، هه‌ر قسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان یه‌كگرتنه‌وه به تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسا و به بڕیارێكی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامده‌درێت نه‌ك له ڕێگه‌ی ده‌نگۆوه".
مالیكی راشیگه‌یاند كه "هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت بیپارێزێت له لاوازی و پاڵپشتی له ئاماده‌یی شهڕكردنهكهی".
ئه‌و لێدوانه‌ی نوری مالیكی هاوكاته له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێت، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی پێشكه‌شكردنی پێشنیارێك كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌رده‌وامی هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراق.
PM:08:08:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت