عێراق: نابینه شوێنێكی هه‌میشه‌یی بۆ تیرۆریستانی بیانی
وێستگه‌نیوز -
عێراق دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له سوریا رایگه‌یاند كه نابێته شوێنێكی هه‌میشه‌یی بۆ تیرۆریستانی بیانی.
به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌مریكی، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق، زیاد له 4 هه‌زار و 500 ده‌ستگیركراوی رێكخراوه‌كه له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ره‌زامه‌ندی به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه "ره‌زامه‌ندییه‌كی كاتییه" و به تووندی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی ببێت به "كۆگایه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ تیرۆریستانی بیانی"، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات شاندی عێراقی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه له وڵاتی سعودیه به‌ڕێوه‌چوو، روونیكردووه‌ته‌وه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی رێكخراوه‌كه، بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له ناو خاكی عێراق "وه‌ك رێكارێكی ئه‌منی و خۆپارێزی خێرا بوو كه نه‌ده‌كرا دوابخرێت".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه پێویسته هه‌مو وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار، هاوڵاتیانی خۆیان كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ن وه‌ربگرنه‌وه.
PM:06:54:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت