دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە بڕیاری پێناسی نوێی گومرگی رەتکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو تانەیە دا کە دژ بە زیادکردنی باجی گومرگی تۆمارکرابوو.
محەمەد خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "دادگای باڵای فیدراڵی ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە کە لەسەر بڕیاری ژمارە 957 تایبەت بە زیادکردنی باجی گومرگی تۆمارکرابوو".
خەفاجی دەشلێت، "دادگا بەهۆی نەبوونی بەرژەوەندییەکی رەوا داواکەی قبووڵ نەکردووە".
ئەم بڕیارەی دادگا دوای شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایەتی بازرگانان دێت و بازرگانان و خاوەن دوکانەکان دەڵێن، زیادکردنی باجەکان تێچووی هاوردەکردنی بەرزکردووەتەوە و بووەتە هۆی سستبوونی بازاڕ و دروستکردنی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان.
حکومەتی عێراق باجی گومرگی بە ڕێژەی جیاواز لە نێوان %5 بۆ %30 سەپاندووە، نزیکەی 16،400بابەتی گومرگی دەگرێتەوە، هەروەها دوای ناڕەزایەتییەکان وەزارەتی دارایی عێراق رێنماییەکی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی %25 لە تێکڕای بەهای هاوردەکردن لە ناو سیستەمی ئاسیکودا.
AM:11:26:11/02/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت