ئاسایشی عێراق ده‌ستگیركردنی "والی ئه‌نبار"ی راگه‌یاند و تۆڕێكی مه‌ترسیداری هاوكاری ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی شوباتی 2026، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند دوای هه‌وڵێكی هه‌واڵگری كه زیاد له ساڵێكی ته‌واوی خایاندووه، توانرا شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ئاڵۆز له پارێزگای ئه‌نبار، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ئه‌وه‌ی پێیده‌وترا "والی ئه‌نبار" ده‌ستگیربكه‌ن و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ش له‌ناوببه‌ن.
ئه‌رشه‌د ئهلحاكم، وته‌بێژی فه‌رمی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌و تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌ی نازناوی (ئه‌بو ئه‌یمه‌ن ئه‌لراوی) بوو و پۆستی والی ئه‌نباری هه‌بوو، ده‌ستگیر كرا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌كاتی "ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا، پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردابوو، توانرا پێش ئه‌وه‌ی پلانه تیرۆریستییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ده‌ستگیر بكرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان، بووه‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی دیكه، له‌وانه به‌رپرسانی گواستنه‌وه و پاڵپشتی لۆجستی و دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی مینڕێژكراو و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی كاروباری دۆسێی كیمیایی بوون له ناو قه‌واره تیرۆریستییه‌كه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه هات كه پێیده‌وترا "ئه‌منی ئه‌نبار"، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی میوانخانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو هاوه‌ڵیدا، گه‌مارۆ درابوون و له‌كاتی پرۆسه‌ی گه‌مارۆدانه‌كه‌دا، خۆیان ته‌قانده‌وه
ئه‌رشه‌د ئهلحاكم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه"سه‌روه‌ختێك كاری هه‌واڵگری به نهێنی و بێده‌نگی ئه‌نجامده‌درێت، شكست به هه‌مو پلان و نه‌خشه‌یه‌ك ده‌هێنرێت، به‌ر له‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. هه‌وره‌ها پرۆسه‌ی كه‌وتنه‌دوای پاشماوه‌كانی تیرۆر و وشكردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر به‌رده‌وامه".
PM:08:37:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت