ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە 18 کورسییەوە دەبێتە 19 کورسی
وێستگەنیوز-
ژمارەی کورسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە 18 کورسییەوە دەبێتە 19 کورسی.
دوای ئەوەی بەدر مەحمود، پارێزگاری سەڵاحەدین چوونە پەرلەمانی رەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی، کەریم شکور، بەربژێری یەکێتی لە هاوپەیمانێتی "جەماهیری وەتەنی" لە پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە پەرلەمانی عێراق، بەمەش کورسییەکانی یەکێتی لە 18ـەوە دەبنە 19 کورسی.
کەریم شکور لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر کێشە دروستنەکرێت من دەچمە پەرلەمانی عێراق، بەڵام تا سوێندی یاسایی نەخۆم هیچ گرنتییەک نییە، چونکە ئەمە عێراقە".
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندرا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 18 کورسی بەدەستهێنابوو.
PM:12:40:09/02/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت