سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی محەمەد باقر سەدر دەرچوو


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد، سزای لە سێدارەدان بۆ سەعدون سەبری قەیسی بکوژی محەمەد باقر سەدر دەرچوو.


ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، "دوای لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانبار سەعدون سەبری قەیسی دەرچوو".

ئاماژەی بەوەشکراوە، "سزای تاوانبار بەهەڵواسین دەبێت و دوای رێکارە یاساییەکان ئەنجام دەدەرێت".

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق روونیکردەوە، "سەعدون سەبری قەیسی بە تاوانی قورس دژی مرۆڤایەتی سزا دراوە، لەوانە تیرۆرکردنی سەید محەمەد باقر سەدر کە دەکاتە باوکی موقتەدا سەدر و چەند زانایەکی بنەماڵەی حەکیم و خەڵکی مەدەنی بێتاوان".


PM:12:22:09/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو