پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە و لە كارنامەكەدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری تێدا نییە.


بڕیارە رۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026، پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکهاتووە، سوێندخواردنی بەشێک لە ئەندامانی نوێی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان.

هاوکات لەگەڵ ئەم جموجۆوە پەرلەمانییەدا، بڕیارە سبەینێ هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" کە لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەت (کورد، شیعە و سوننە) لەخۆدەگرێت، لە بەغدا کۆببێتەوە، مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکە تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و یەکلاکردنەوەی کاندیدانی هەردوو پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانە.


PM:07:46:07/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت