له زیندانه‌كانی سوریاوه 1300 داعش گه‌شتوونه‌ته به‌غدا و ته‌نها 4 كه‌سیان عێراقین
وێستگەنیوز-
پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش، له سوریاوه بۆ عێراق، ده‌ستیپێكردووه. له‌م باره‌یه‌وه خالد ئه‌لیه‌عقوبی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سیاسه‌تی ئه‌منی، رایگه‌یاند، نزكه‌ی هه‌زار و 300 داعش له سوریاوه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر خاكی عێراق، له‌و ژماره‌یه ته‌نها 4 كه‌سیان عێراقین.
ئه‌لیه‌عقوبی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، له لێدوانێكیدا بۆ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆیه رازیبوون ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه وه‌ربگرن، تاكو رێگه نه‌دات له زیندانییه‌كانی سوریاوه رابكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، بارودۆخی ئه‌منی ناوخۆی سوریا، سه‌قامیگر نه‌بوو، ئه‌مه وایكرد عێراق ئه‌و بڕیاره بدات.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی عێراق بۆ پاراستنی سنوره‌كانی، توانای ئه‌منی پێویستی هه‌یه و سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی حكومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له پێناو تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای وڵات‌دا، به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌رێنی لهقهڵهمیدا كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقش ده‌كات.
مالیكی و ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ
سه‌باره‌ت بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وهزیاری عێراق، هه‌رچەنده دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هۆشداریداوه، ئه‌لیه‌عقوبی ده‌ڵێت، "ئه‌جێندا و بارودۆخی ناوچه‌یی، فشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر هێزه سیاییه‌كانی عێراق و به دڵناییه‌وه هه‌ڵوێستی تره‌مپ دژ به مالیكی نابێت پشتگوێ بخرێت".
PM:01:10:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت