مالیكی بڕیاری دا: پاشه‌كشه ناكه‌ین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه كه پاشه‌كشه ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند كه:
*بڕیاری حكومه‌ت و سه‌ركرده‌كانمان بابه‌تێكی نیشتمانییه كه ده‌بێت ڕێزی لێبگیرێت.
* به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ئیراده‌یه و پاشه‌كشه‌ی لێناكه‌ین.
*رێزگرتن له ئیراده‌ی خۆمان و دیموكراسیمان و مافی گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سیستمی سیاسی و سه‌ركرده‌ی خۆیان له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه پره‌نسیپێكی چه‌سپاوه لای ئێمه.
*به‌رده‌وام ده‌بین له پشتبه‌ستن به‌و ئیراده‌یه و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ین.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026, دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی یارمه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كرد، ئه‌گه‌ر نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه و رایگەیاند، "كۆتاجار نوری مالیكی له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، عێراقی به‌ره‌و هه‌ژاری و پشێوییه‌كی ته‌واو برد، بۆیە نابێت رێگه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالیكی به سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت".
ترەمپ جەختی لەوەشکردەوە، "به‌بێ یارمه‌تی واشنتۆن، عێراق چانسی سه‌ركه‌وتن، خۆشگوزه‌رانی، یان ئازادی نابێت".
PM:02:52:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت