ئایا مالیكی ده‌كشێته‌وه؟ رۆژنامه‌یه‌كی ئیماراتی زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌می 2026 رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌لعه‌ین نیوز"ی ئیماراتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه‌وه كه به "ئاگادار" وه‌سفی كردووه، بڵاویكرده‌وه كه نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی كاندیبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راگه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه راگه‌یاندنی خۆكاندید نه‌كردنی مالیكی، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات كه رۆژی هه‌ینی، له نێوان مالیكی و جۆشوا هاریس باڵیۆزی ئه‌مریكا به وه‌كات له به‌غدا، روویدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جۆشوا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای گه‌یاندووه به مالیكی و ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه بریتی بووه له‌وه‌ی ئه‌مریكا "ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ناكات، به‌ڵام بایكۆتی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات، ئه‌گه‌ر مالیكی به‌رده‌وام بێت له خۆكاندیدكردنی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت مالیكی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له میانه‌ی گفتوگۆ ناوخۆییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وه‌رگرتووه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی "له په‌رۆشییه‌وه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دووربخاته‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی نه‌خلیسكێته ناو دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری هه‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاگاداره‌كه ده‌ڵێت مالیكی له میانه‌ی راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی به سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه بڕیاره‌كه‌ی به مانای پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانی نییه. به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی "زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمان و كردنه‌وه‌ی رێگایه له‌به‌رده‌م سازانێكی ناوخۆیی فراوانتر دێت، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌قامگیر كه بتوانێت ئیداره‌ی قۆناغی داهاتوو بكات".
جگه له‌وه سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مالیكی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگه‌ی، ده‌ستبه‌جێ كه‌وتووه‌ته گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی دیكه كه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ئارادان.
به‌ڵام تا ئێستا، مالیكی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاشه‌كشه‌ی خۆی له پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق رانه‌گه‌یاندووه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانه‌دا، سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات و له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردنه ده‌رباره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه و هاتنه‌ده‌ره‌وه به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو، هه‌ڵوێستێك له رووی سیاسییه‌وه حسابی بۆ كرابێت و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و سروشتی ده‌ستوه‌ردانه ئه‌مریكییه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتبێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵچوون ئامێز نابێت و دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆ ناوخۆییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كرۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مالیكی و جۆشوا هاریس له به‌غداد، له چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆل تێپه‌ڕی بوو، په‌یامێكی سیاسی روونی ئیداره‌ی تره‌مپ بوو، په‌یامه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانی واشنتۆنه له قۆناغی هۆشداری گشتییه‌وه بۆ قۆناغی ئه‌گه‌ری بایكۆتی سیاسی.
PM:02:05:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت