سودانی داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات هاوڵاتییانی خۆیان له ده‌ستگیركراوانی داعش وه‌ربگرنه‌وه
وێستگه‌نیوز –
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، داوای له "وڵاتانی جیهان كرد، به تایبه‌ت وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا"، هاوڵاتیانی خۆیان له ده‌ستگیركراوانی داعش وه‌ربگرنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌ی سودانی رۆژی هەینی بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه كه "گرنگه وڵاتانی جیهان، به تایبه‌ت وڵاته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رپرسیاره‌تی خۆیان هه‌ڵگرن و هاوڵاتیانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌ڵاته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، پاشان دادگای بكرێن و سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن".
ئه‌وروپا نیگه‌رانه
یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێیوایه ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له هه‌ڵهاتنی چه‌كداره بیانییه‌كانی رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌ی "نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه" و ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ عێراق ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ئینگلیزی كردووه و ده‌ڵێن: "جێگیركردن و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، زۆر پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش بۆ عێراق".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناو‌ه‌ندی ئه‌مریكا، بۆ جێگیركردن و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده، سه‌ردانی سوریای كردووه.
ئه‌وروپییه‌كان له مه‌ترسیدارترین ئه‌ندامه‌كانن
دوێنێ هه‌ینی، 23ی كانوونی دووه‌م، دوو به‌رپرسی ئه‌منی عێراقی، ئاشكرایان كردووه، یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی رێكخراوی داعش كه به‌غداد وه‌ریگرتوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ئه‌وروپی له‌خۆگرتووه كه سه‌ركرده‌ی دیاری ڕێكخراوه تووندڕه‌وه‌كه بوون.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێت یه‌كه‌م وه‌جبه كه عێراق وه‌ریگرتووه‌ته‌وه: "ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و دڕه‌نده‌ترین تاوانباره‌كانی له‌خۆگرتووه كه سه‌ر به ره‌گه‌زی جیاوازن، له‌وانه ئه‌وروپی و ئاسیایی و عه‌ره‌ب و عێراقی".
به‌رپرسی دووه‌م باس له‌وه ده‌كات "وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م 85 عێراقی و 65 بیانی له‌خۆگرتووه كه هاوڵاتی ئه‌وروپی و سودانی و سۆماڵی و خه‌ڵكانی وڵاتانی قه‌وقازن، هه‌ر هه‌مویان به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنیه‌كانی داعش له عێراقدا كردووه و هه‌مویان له ناو رێكخراوه‌كه پله‌ی (ئه‌میر)یان هه‌بووه"
AM:11:44:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت