ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی زيندانيكراوانى داعش له سوریاوه بۆ عێراق بیزانیت
وێستگه‌نیوز –
سوپای ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه لای هێزه كوردییه‌كان ده‌ستگیركرابوون، له سوریاوه بۆ عێراق، عێراقیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا، ده‌ستیكردووه به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش، له‌م كات و ساته‌دا، پرسیاری زۆر ده‌وروژێنێت، له‌وانه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه بۆ له‌م كاته‌دایه و كێ ده‌گرێته‌وه و بۆچی و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت عێراق هه‌ڵبژێردراوه؟
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه كێ ده‌گرێته‌وه؟
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، 21ی كانوونی دووه‌می 2026، راگه‌یه‌ندرا، سوپای ئه‌مریكا 150 ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی له زیندانی پارێزگای حه‌سه‌كه، له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، گواستووه‌ته‌وه بۆ عێراق.
ئه‌وانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه، یه‌كه‌م وه‌جبه‌یه له 7 هه‌زار ده‌ستگیركراو كه سوپای ئه‌مریكا، به‌نیازه یه‌ك له دوای یه‌ك بیانگوێزێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی گواستنه‌وه‌یان، دیاری بكات.
له ماوه‌ی چوار ساڵی شه‌ڕی قورس و بێ ئامان كه شه‌ڕڤانانی كورد، به پشتگیری ئه‌مریكا، دژ به داعش ئه‌نجامیاندا. شه‌ڕڤانان توانییان تا ئاستێكی زۆر، كۆتایی به رێكخراوی داعش بهێنن و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی وڵات، كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به "هه‌سه‌ده" ناسراوه و كورده‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، توانییان له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 12 هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن. له‌وانه نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 500 بۆ 3 هه‌زار بیانی تێدایه كه سه‌ر به زیاد له 50 ده‌وڵه‌تن و له 70 زینداندا كۆكراونه‌ته‌وه.
پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كان، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان هات، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌ی له نێوان هێزه كوردییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا هاتبووه ئاراوه، له‌وانه ناوچه‌ی كه‌مپی ئه‌لهۆل.
كه‌مپی ئه‌لهۆل ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له‌خۆده‌گرێت كه به زیاد له 24 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌وانه 15 هه‌زار سوری، 3 هه‌زار و 500 عێراقی، 6 هه‌زار و 200 بیانی.
دۆسێی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌زاران بیانی كه وڵاته‌كانیان، ئاماده‌نین وه‌ریان بگرنه‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسه كورده‌كان، چه‌ندین جار ئه‌و داوایه‌یان كردووه.
بۆچی له سوریاوه ده‌گوێزرێنه‌وه؟
سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئامانج له گواستنه‌وه‌یان بۆ عێراق "دڵنیابوونه له مانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستیانه، له شوێنی ده‌ستگیركردنی سه‌لامه‌تدا".
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئه‌دمیراڵ ئاده‌م كۆپه‌ر ده‌ڵێت: "گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش، به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و سه‌لامه‌ت، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه، له پێناو رێگریكردن له هه‌ر جۆره هه‌ڵهاتنێك كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌مریكا و ئاسایشی ناوچه‌كه".
كۆپه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا و بۆ ئاگاداربوونی شه‌رع له ناوه‌رۆكی پرۆسه‌كه ده‌ڵێت:"پێشبینی ده‌كات هێزه‌كانی سوریا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه، خۆیان له هه‌ر كارێك به‌دوور بگرن كه ببێته هۆی رێگریكردن له پرۆسه‌كه" و داوای پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ستی نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان ده‌كات.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان، دوای ئه‌وه دێت كه دیمه‌شق به‌م دواییانه، په‌یوه‌ندی كرد به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر و رایگه‌یاند ئاماده‌یه به‌رپرسیاره‌تی زیندانه‌كان و كه‌مپه‌كان وه‌ربگرێت.
هیاكۆ فێمن به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا، عێراق، لوبنان، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به ده‌ستگیركراوی له سوریا "كێشه دروست ده‌كات" و له حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی ئاگربه‌ست، ئه‌وا "ئه‌گه‌ری روودانی تووندووتیژی زیاتر و په‌شێوی زۆرتر له ئارادا ده‌بێت".
هیاكۆ به دووری نه‌زانی له بارودۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، رێكخراوی داعش هه‌وڵی "رزگاركردنی" چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی بدات، چونكه "ده‌رفه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌وه، بۆ ئه‌وان له سوریا به‌راورد به عێراق، باشتر ده‌بێت، عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خاوه‌نی بونیادێكی چالاكه".
هێزه كوردییه‌كان چه‌ندینجار داوایان له وڵاتان كرد، له‌وانه وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆیان له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه وه‌ربگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن، یان دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت، بۆ دادگاییكردنیان دابمه‌زرێنن. به‌ڵام كه‌س گوێی له داواكارییه‌كانیان نه‌گرت.
هیاكۆ له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردووه وڵاتانی خۆرئاوا، هیچ پهرۆشییهكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چی هاوڵاتیانی خۆیان بن، ئه‌وه‌یه ناتوانن دادگاییان بكه‌ن. ئاخر چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاره بكه‌ن، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ده ساڵ، به‌سه‌ر شكستی داعش، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌كرا سزایان له‌سه‌ر بدرایه، هه‌نووكه بوون به به‌شێك له رابردوو؟ ئێستا چۆن ده‌كرێت به‌ڵگه له دژیان بخرێته‌ڕوو؟، ئه‌وه شتێكه له مه‌حاڵ ده‌چێت".
بۆچی عێراق هه‌ڵبژێردرا؟
عێراق له‌گه‌ڵ سوریا، سنورێكی هاوبه‌شی هه‌یه زیاد له 600 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئه‌م سنوره تا ئێستاش له پێشێلكارییه‌كانی داعش كه له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، هێشتا چاكنه‌بووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی عێراق یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی تیرۆریستانی وه‌رگرته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22ی كانوونی دووه‌می 2026، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، رایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق، ده‌ست ده‌كات به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زنامه‌یان یان پێگه‌یان له نێو ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌دا، ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌بن و هه‌موویان، بێ جیاوازی، رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر".
فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: "بڕیاری گواستنه‌وه‌یان، له به‌رپرسیاره‌تی عێراقه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌وه‌ی عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به ئه‌من و ئاسایشی خۆی و پارێزگاری كردن له ناوچه‌كه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌ره‌سه‌ندێك كه له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا رووبدات. به تایبه‌ت له‌كاتی ئازادكردنیان یان هه‌ڵهاتنیان، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له سوریا رووده‌ده‌ن".
PM:10:42:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت