دادگای فیدراڵی عێراق: 24 چوار كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوورخستەوە
وێستگهنیوز –
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ناڕەزایەتی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی راگەیاند و 24 كەسیانی دوورخستەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "دادگای باڵای فیدراڵی، لە دوو دانیشتنی خۆیدا، بڕیاری لەسەر 28 ناڕەزایەتی دا كە پێشکەشی كرابوو لەلایەن ئەو کەسانەی کە ناویان لەكاتی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا دەرنەکەوتبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دادگا پاڵپشتی خۆی راگەیاند بۆ دوورخستنەوەی بیست و چوار کەسی ناڕازی و بڕیاریدا کە چوار كەسیان دوورنەخاتەوە كە پێكهاتوون لە (خاڵد سدیق عەزیز محەمەد، ئازاد مەجید حەسەن، رافع عەبدوڵا حەمید موسا و سالم حەواس عەلی)".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی نوێنەران پابەنده ناوەکانیان بخاتە نێو لیستی كاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە مەرجەکانی کاندیدبوونیان تيايه".
دووپاتیشیكردەوە "بڕیارەکانی دادگا سەبارەت بەو ناڕەزایەتیانەی کە پێشکەشی کراوە بە کۆی دەنگ دەرکراون و هەمووان پێوەی پابەندكراون و لە دانیشتنێکی نائاشكرا چاویان پییادا خشێنراوەتەوە".
PM:12:23:21/01/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت