موقته‌دا سه‌در 9 داواكاری سه‌باره‌ت به سوریا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی شیعه هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كانی سوریا زیندانه‌كانیان ئازادكردووه و مه‌ترسییه‌كان زیاتر بوون، داواكاریشه هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانمان به سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانیانه‌وه بكه‌ونه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی شیعه له پلاتفۆرمی (X) په‌یامێكی نوێی سه‌باره‌ت به رووداو و پێشهاته‌كانی سوریا بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "توندڕه‌وه‌كان له سوریا زیندانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و تیرۆسته‌كانیان ئازاد كردووه، ئه‌مه‌ش ئاستی مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات".
بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م: داوا له ده‌سه‌ڵاتی سوریا بكرێت عێراقییه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه.
دووه‌م: پێویسته حكومه‌تی عێراق داوا له حكومه‌تی ئوردون بكات، ئه‌ندامه‌كانی حزبی به‌عس و سه‌ركرده‌و ژن و پیاویان ده‌ستبه‌جێ راده‌ستی عێراق بكاته‌وه (چونكه پیلان هه‌یه بۆ هاریكاری به‌عسییه‌كان له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كان).
سێیه‌م:به‌رگری ئاسمانی چالاك بكرێت بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌كانمان و پاراستنی زیندانه‌كان.
چواره‌م: پێویسته هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانمان به سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانیانه‌وه بكه‌ونه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
پێنجه‌م: پێویسته گه‌لی عێراق چاوكراوه‌بن و هێزه ئه‌منیه‌كان له هه‌ر كارێكی گوناماوی ئاگاداربكه‌ونه‌وه و نه‌كه‌ونه ناو ئاشوبی تائیفی.
شه‌شه‌م: ته‌واوی به‌رپرسیارێتی ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی هاوسنوری سوریا له هه‌ر دزه‌كردنێكی سنوری، وه‌ك هێنانه ناوه‌وه‌ی چه‌ك یان هاتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان و چوونه ده‌ره‌وه‌یان.
حه‌وته‌م: پێویسته سه‌ركرده سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان له نزیكه‌وه به دواداچوون بۆ سنوور و ده‌روازه‌كان بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن.
هه‌شته‌م: پێشنوێژی مزگه‌وته‌كان نزا بكه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له مه‌ترسی له‌لایه‌ك و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌ل له مه‌ترسی تیرۆر و تائیفیه‌ت.
نۆیه‌م: پێویسته وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له برا سورییه‌كانمان له‌ناوخاكی عێراق بكرێت.
PM:08:44:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت