مارک ساڤایا: لەكۆشكی سپی نەخشە رێگایەکمان بۆ قۆناخی داهاتووی عێراق داڕشتووە
وێستگەنیوز-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق رایدەگەیێنێت، لە کۆشکی سپی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزیری جەنگ و بەرپرسی دژەتیرۆری وڵاتەکەی کردووە و نەخشە رێگایەکیان بۆ قۆناخی داهاتووی عێراق داڕشتووە.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: " لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ پێت هێگزس، وەزیری جەنگ و د.سەباستیان گۆرکا، بەڕێوەبەری ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد."
وتيشى، "رێککەوتووين لەسەر ئەوەی ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە، بکرێنە ئەجێندای سەرەکیی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ عێراق".
مارک ساڤایا دووپاتیكردەوە " لە عێراق لەگەڵ بڕیاربەدەستە پەیوەندیدارەکاندا کۆدەبمەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە، لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی عێراقدا."
AM:09:24:16/01/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت