چوارچێوەی هەماهەنگی: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران رەتدەكەینەوە
وێستگەنیوز-
چوارچێوەی هەمانگی رایدەگەیەنێت، رەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنەسەر هەر دەوڵەتێك، ئاماژە بەوەشدەکات، ناوچەكە بەرگەی ململانێی سەربازی نوێ ناگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "رەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنەسەر هەر دەوڵەتێك، بەتایبەتیش كۆماری ئیسلامی ئێران".
ئاماژەی بەوەکرد، "ناوچەكە بەرگەی ململانێی سەربازی نوێ ناگرێت، بەتایبەتیش لەبەر رۆشنایی ئاڵنگارییە ئابورییەكانی ئێستاو دابەزینی نرخی نەوت".
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، "لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسیداین بۆ چارەسەری قەیرانەكان".
PM:08:12:15/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت