پەرلەمانتارێكی عێراقی: رۆژانەی نێردە دیبلۆماسییە زیادەكانی عێراق یەك ملیار دۆلارە


وێستگه‌نیوز –

پەرلەمانتارێك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردووە هەزار كەسی زیادە لە نێو نێردە دیبلۆماسییەكانی عێراقدا هەیە كە تێچووی رۆژانەیان یەك ملیار دۆلارە.


حەیدەر متێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "بەپێی زانیارییەكانمان هەزار كەسی زیادە لەنێو نێردە دیبلۆماسییەكانی عێراقدا هەن".

وتيشى، "هەرچ كەسێك لە نێردە دیبلۆماسییەكانی عێراق خێزانەكەی خۆی لەگەڵ خۆی بردووە و تێچووی ساڵانەی لەسەر دەوڵەتی عێراق 250 هەزار دۆلاره كە رۆژانە دەكاتە یەك ملیۆن دینار".

روونیشیكردەوە، "بەوپێیەی هەزار كەسی زیادە لە نێردە دیبلۆماسییەكاندا هەیە، تێچووی رۆژانەیان دەكاتە یەك ملیار دۆلار واتا دەتوانین بەو پارەیە رۆژی قوتابخانەیەك دروست بكەین".



AM:10:03:15/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت