كەتائیبی حزبوڵای عێراق: ئامادەكاری سەربازیمان كردووە بۆ بەرگری لە ئێران


وێستگه‌نیوز –

كەتائیبی حزبوڵای عێراق رایدەگەیەنێت ئامادەكاری سەربازیان كردووە بۆ بەرگریكردن لە ئێران.


ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی كەتائیبی حزبوڵای عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەرەی ناڕەوا خۆی ئامادە كردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئێران".

ئاشكراشی كردووە، "ئێمەش بە براكانمان دەڵێین لە ئێران لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵتانین، هەڵوێستمان روون و ئاشكرایە لە بەرگریكردن لە گەلی ئێران و پیرۆزییەكانی".

هۆشداریشیدا بە ئەمریكا "كە جەنگ دژ بە ئێران پیاسە كردن نییە بەڵكو ئاگریەكە و ناكوژێتەوە و باجێكی زۆر گەورە دەدەن".


PM:10:24:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو