پەرلەمانتارێكی عێراقی: تەیف سامی ماڵی گشتی بەهەدەر داوە
وێستگهنیوز –
پەرلەمانتارێكی عێراقی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی بەوە تۆمەتبار كرد كە ماڵی گشتی بەهەدەر داوە و چاوپۆشی كردووە لەدەستكاریكردنی بودجە.
محەمەد جەمیل مەیاحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێكی پەرلەماندا رایگەیاند، "بۆچی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان ناكەن خۆ لە پیرۆزییەكان نییە و پارێزبەندی نییە تاوەكو بانگهێشت نەكرێت".
ئاماژەشیكرد، "دەبێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری دارایی بانگهێشت بكات، چونكە بەرپرسیارێتی تەواوی هەیە لە بەهەدەردانی ماڵی گشتی و چاوپۆشیكردن لە بڕیاری هەڵە و دەستكاریكردنێكی مەترسیداری بودجە".
PM:08:48:12/01/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت